ببە بە فرۆشیار

DAHENDOST.com

فراوانتر بیربکەرەوە



» ئەمڕۆ لەگەڵ پلاتفۆڕمی داهێندۆست دەست بکە بە بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانت!



زۆر بە ئاسانی ببە بە فرۆشیار!

هەموو کارەکانت لەڕێگەی ئۆنڵاین و هەر لە شوێنی خۆتەوە ئەنجام دەدەیت. ئەم 3 هەنگاوەی خوارەوە جێبەجێ دەکەیت:

1. فرۆشگایەکی ئۆنڵاینی تایبەت بە خۆت دروست بکە!

2. فۆڕمی ئەلیکترۆنی سەلماندنی فرۆشیار پڕ بکەرەوە!

3. هەموو بەرهەمەکانت بڵاو بکەرەوە و دەست بکە بە فرۆشتن!



بۆچی فرۆشتنی ئۆنڵاین لەگەڵ داهێندۆست؟

  • هەر لە شوێنی خۆتەوە، بێ هیچ تێچوویەک، فرۆشگایەکی ئۆنڵاینی تایبەت بە خۆت دروست دەکەیت و هەموو بەرهەمەکانتی تێدا بڵاو دەکەیتەوە و دەست دەکەیت بە فرۆشتن!
  • لە ڕێگەی فرۆشگا ئۆنڵاینەکەتەوە دەرفەتی ئەوەت دەبێت بە کات و خەرجی و ماندوبونێکی کەمتر بگەیت بە زۆرترین کڕیاری بەرهەمەکانت لە کوردستان و عێراق و شوێنانی تر!
  • کڕیار بەردەوام هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێکدا بەرهەمەکانت لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست دەبینێت و دەتوانێت ڕاستەوخۆ بیانکڕێت و دواتر لە شوێنەکەی خۆی وەریانبگرێت!



وەڵامی پرسیارە باوەکان

چۆن فرۆشگاکەمان دروست بکەین؟

لە ڕووکاری سەرەکی ماڵپەڕی داهێندۆست بژاردەی ببە بە فرۆشیارێک » ئێستا جێبەجێی بکە کلیکی لەسەر دەکەیت و فۆڕمی دروستکردنی فرۆشگات بۆ دەکرێتەوە و هەموو زانیارییە پێویستەکانی تێدا تۆمار دەکەیت و لە بەشی خواری خوارەوەی فۆڕمەکە کلیک لەسەر تۆمارکردنی فرۆشگا دەکەیت و ڕاستەوخۆ دەتباتە ناو فرۆشگاکەت.  دواتر ڕێکخستنەکانی فرۆشگاکە ئامادە دەکەیت و پارەدانی کاش چالاک دەکەیت. فۆڕمی سەلماندنی فرۆشیار پڕ دەکەیتەوە و دەینێریت بۆ ئەوەی دواتر فرۆشگاکەت لەلایەن ئێمەوە پەسەند بکرێت.  دوای پەسەندکردنی فۆڕمی سەلماندنی فرۆشیار، ڕاستەوخۆ دەبیتە فرۆشیارێکی متمانەپێکراو لە پلاتفۆڕمی داهێندۆست و دەتوانیت دەست بکەیت بە بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانت. 


بۆچی پێویستە فۆڕمی سەلماندنی فرۆشیار پڕ بکەینەوە؟

ئەگەر فۆڕمی سەلماندنی فرۆشیار بە درووستی پڕ نەکەیتە و نەینێریت بۆ ئێمە، ئەوا ناتوانیت وەک فرۆشیارێکی متمانەپێکراو بەرهەمەکانت بڵاوبکەیتە و بەکارهێنەران بەرهەمەکانت نابینن. لەدوای دروستکردنی فرۆشگاکەت پێویستە ڕاستەوخۆ لەناو داشبۆردی فرۆشگاکەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی سەلماندنی فرۆشیار پڕبکەیتەوە و بینێریت بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر پەسەندکردنی بدەین. لە دوای پەسەندکردنی فۆڕمەکە ڕاستەوخۆ فرۆشگاکەت و بەرهەمەکانی ناوی لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست دەردەکەوێت و لەلایەن کڕیارانەوە لە هەموو شوێنێک دەبینرێن.


چۆن بزانین کە فرۆشگاکەمان پەسەند کراوە؟

لەدوای پەسەندکردنی فۆڕمی سەلماندنی فرۆشیار لەلایەن ئێمەوە، ڕاستەوخۆ ئەو شوێنەی داشبۆردی فرۆشگاکەت کە سەرەتا فۆڕمەکەت لێوە ناردووە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هێمای ڤێریفای دەچێتەسەر، واتا فرۆشگاکە سەلماندنی بۆ کراوە، یان لە ڕووکاری سەرەکی پلاتفۆڕمی داهێندۆست سەیری لیستی فرۆشیارەکان بکە دەبینیت کە فرۆشگاکەتی بۆ زیاد بووە، وە لە هەمان کاتیشدا ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەبوو، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.


چۆن بچینە ژوورەوە بۆ ناو هەژمارە فرۆشیارەکەمان؟

لەدوای خۆتۆمارکردنت وەک فرۆشیارێک و دروستکردنی فرۆشگای ئۆنڵاینی تایبەت بە خۆت، دواتر بەردەوام و لە هەموو شوێن و کاتێکدا کە بتەوێت دەتوانیت لە ڕووکاری سەرەکی پلاتفۆڕمی داهێندۆستەوە لە شوێنی تایبەت بە چوونەژوورەوەی فرۆشیارەوە بچیتەژوورەوە بۆ ناو ئەکاونتەکەت.


چۆن بەرهەمی تازە بڵاوبکەینەوە؟

زیادکردنی بەرهەمی تازە زۆر ئاسانە، لەناو هەژماری فرۆشگاکەتدا کلیک لەسەر بژاردەی زیادکردنی بەرهەمی تازە دەکەیت و دواتر فۆڕمی زیادکردنی بەرهەمی تازەت بۆ دەکرێتەوە و هەموو زانیارییەکانی بەرهەمەکە لەناو فۆڕمەکەدا تۆمار دەکەیت و لە کۆتایدا لەبەشی خوارەوەی فۆڕمەکەدا کلیک لەسەر بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە دەکەیت و دواتریش لەناو فرۆشگاکەت و پلاتفۆڕمی داهێندۆست بڵاو دەبێتەوە.


چۆن کڕیار بەرهەمەکانمان لێ دەکڕێت؟

کاتێک کە کڕیارێک لە ناو پلاتفۆڕمی داهێندۆست داواکاری دەنێرێت بۆ کڕینی هەریەک لە بەرهەمەکانتان، ڕاستەوخۆ لە هەژماری خۆتانەوە داواکارییەکانیان   دەبینن و وەریدەگرن. داواکاریەکان هەموو زانیارییەکی پێویستیان لەسەر دەبێت دەربارەی کڕینی بەرهەمەکان و ئەو کەسەی کە داواکارییەکەی ناردووە. لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی کڕیارەکە، داواکاریەکەی بۆ ئامادە دەکەن و دەیگەیەنن بە دەستی. وە لە هەمان کاتیشدا ئێمە لەکاتی هاتنی داواکاری تازەی کڕیارەکانتان ئاگادارتان دەکەینەوە.


چۆن داواکارییەکان بگەیەنین بە دەستی کڕیار؟

لەدوای ئامادەکردنی داواکارییەکە هەر لە شوێنی خۆتەوە دەینێریت بۆ شوێنی کڕیارەکە. بۆ چۆنێتی گەیاندنەکەش هەوڵ بدە لەگەڵ لایەنێک یان چەند لایەنێکی گواستنەوە ڕێک بکەویت، کە نرخیان گونجاو بێت و پیشەییانە کار بکەن، خۆیان بێن لە شوێنی خۆتان داواکارییەکەتان لێوەربگرن و بیگەیەنن بۆ شوێنی دیاریکراوی کڕیارەکانتان لە هەموو ناوچە و شار و شارۆچکەکاندا، یان ئەگەر خۆتان گواستنەوەتان هەبوو بیگەیەنن بۆ شوێنی دیاریکراوی کڕیارەکانتان.


چۆن پارەی فرۆشتنەکان دەگاتەوە بە دەستمان؟

لە ئێستادا تەنها شێوازی پارەدانی کاش بەردەستە. ئەو لایەنەی کە کاری گەیاندنەکەتان بۆ دەکات، لەکاتی ڕادەستکردنی داواکارییەکە بە کڕیارەکان، بڕە پارەی دیاریکراو وەردەگرێت و دواتر بۆتان دەگەڕێنێتەوە، بەو شێوەیەی کە خۆتان لەسەری ڕێکدەکەون.


چۆن پەیوەندیتان پێوە بکەین؟

ئەگەر پرسیارێک یان تێبینیەکتان هەیە سەبارەت بە فرۆشتن لە پلاتفۆڕمی داهێندۆست، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن:

  • لەڕێگەی واتسئەپ: 9647706941901+
  • لەڕێگەی ئیمەیڵ: [email protected]