خزمەتگوزاری کڕیار

DAHENDOST.com

فراوانتر بیر بکەرەوە 


هەموو کتێبە دڵخوازەکانت لە هەر کات و شوێنێکدا لەڕێگەی ئۆنڵاین بکڕە، لە پلاتفۆڕمی داهێندۆست!



لە چ کاتێکدا دەتوانم داواکاری بنێرم بۆ کڕینی بەرهەمەکانتان؟
یەکێک لە گرنگیەکانی پلاتفۆڕمی داهێندۆست لەوەدایە کە تۆ لە هەر کات و شوێنێکدا بیت 24/7 دەتوانیت لەڕێگەی هەموو جۆرە ئامێرە جۆراوجۆرەکانەوە و لە ماڵپەڕەکەمان یان ئەپڵیکەیشنی مۆبایلەکەمانەوە زۆر بە ئاسانی کتێبە دڵخوازەکانت داوا بکەیت و دواتر لەبەر دەرگای ماڵەکەت وەریان بگریت.


مەبەستان چییە لە بەکارهێنانی زاراوەی پلاتفۆڕم؟
بەکارهێنانی زاراوەی پلاتفۆڕمی داهێندۆست مەبەستمان لێی ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی داهێندۆستە.


جگە لە پلاتفۆڕمی داهێندۆست ڕێگای تر هەیە بۆ کڕینی بەرهەمەکانتان؟
هەموو بەرهەمەکانمان تەنها لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست بەردەستن بۆ کڕین.


ئەو ناوچانە کامانەن کە گەیاندنتان بۆی هەیە؟
ئەو شوێنانەی کە ئێمە گەیاندنمان بۆی هەیە بەردەوام لە فراوانبووندان، لە ئێستادا بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندنمان بۆ کڕیارەکانمان هەیە. وە لە ئایندەیەکی نزیکدا گەیاندنمان بۆ دەرەوەی عێراقیش دەبێت.


چ شێوازێکی پارەدان و چ جۆرە دراوێک بەکاربهێنم بۆ کڕینەکانم؟
ئێمە لە ئێستادا تەنها مامەڵە بە دیناری عێراقی دەکەین بۆ فرۆشتنەکانمان. وە بە شێوازی کاش پارە وەردەگرین لەکاتی گەیاندنی داواکاریەکەتدا.


کتێبەکانتان تەنها کتێبی فیزیکین یان جۆرەکانی تریش بەردەستن؟
هەموو کتێبەکانمان فیزیکین، لەدوای ناردنی داواکاریەکەت ڕاستەوخۆ دەیگەیەنین بەو ناونیشانەی کە لە کاتی داواکاریەکەتدا دیاریت کردووە.


نرخی گەیاندنەکانتان چەندە؟
نرخی گەیاندنەکانمان بۆ بەرهەمەکانی لە ناوخۆدا 3000 دینارە بۆ هەموو کوردستان و عێراق، ئەمە جگە لە ئۆفەر و داشکاندنەکان و گەیاندنی بێ بەرامبەر. وە نرخی گەیاندنەکان بۆ بەرهەمی دابینکار یان فرۆشیارەکان دەگۆڕێت بەپێی نرخی گەیاندنی هەر فرۆشیارێک بۆ هەموو کوردستان و عێراق، فرۆشیارەکان سەربەخۆن لە شێوازی کارکردنیاندا و دەکرێت گۆڕانکاری لە نرخی گەیاندنەکانیان بکەن، وە هەندێک لە فرۆشیارەکان نرخی گەیاندنیان زۆر کەمە یان هەندێکیان گەیاندنیان بێ بەرامبەرە. هەموو کات لەپێش ناردنی داواکاریەکەت دەتوانیت نرخی گەیاندنەکان بزانیت، ئەگەر لەیەک کاتدا داواکاری بۆ کڕینی بەرهەمی چەند فرۆشیارێک بنێریت، ئەوا هەریەک لە فرۆشیارەکان نرخی گەیاندنی تایبەت بە خۆیان دەبێت، وە هەرچەندێک ژمارەی کتێب لەیەک فرۆشیار بکڕیت، نرخی یەک گەیاندنت بۆ حساب دەکرێت. لەپێش ناردنی هەر داواکاریەکدا دەزانیت بەرهەمەکان هی چەند فرۆشیارن و زانیاری تەواوەتیت لەو بارەیەوە لەبەردەست دەبێت.


چەندە کاتی پێویستە تاوەکو داواکاریەکەم دەگات بە دەستم؟
 کاتی گەیاندنی داواکاریەکانت لە لایەن ئێمەوە بە گشتی نزیکەی 3 ڕۆژی کارکردنمان دەخایەنێت، بەڵام بەپێی شوێنی تۆ و دابینکارەکان گۆڕانکاری لە کاتی گەیاندنەکانماندا ڕوودەدات، لە ناوەندی شارە گەورەکاندا زووتر داواکاریەکەت دەگات بە دەستت لەوانەیە هەمان ڕۆژ بگات بە دەستت یان 24-48 سەعات بخایەنێت، بە گشتی تاوەکوو دابینکاری بەرهەمەکە لێتەوە نزیکتر بێت داواکاریەکەت زووتر دەگات بە دەستت.


نرخ و تێچوونی فرۆشتنەکانتان لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست هەمان نرخی بازاڕ و ڕێگا باوەکانی ترە یان بە گرانتر لەسەرم دەکەوێت؟

نرخ و تێچوونی کڕینی کتێب لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست هەموو کاتێک بە کەمتر لە نرخ و تێچوونی ڕێگا باوەکانی تری کڕین لەسەرت دەکەوێت. لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

  • بەردەوام سوودمەند دەبیت لە ئۆفەر و کۆبۆن و داشکاندنە ناوازەکانمان!
  • سوودمەند دەبیت لە کەمترین نرخی گەیاندنەکانمان، لەگەڵ گەیاندنە بێ بەرامبەرەکانمان!
  • هەموو کتێبە دڵخوازەکانت لەیەک شوێندایە و پێویست ناکات کاتێکی زۆر بەفیڕۆ بدەیت و شوێنی زۆر بگەڕێیت بۆ دۆزینەوەیان!
  • لە هەر شار و شارۆچکە و شوێن و کاتێکدا بیت، دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لەناو ماڵی خۆتەوە کتێبە دڵخوازەکانت بکڕیت و دواتر لەبەر دەرگای ماڵەکەت وەریان بگریت!
  • بە گشتی لەڕێگەی پلاتفۆڕمی داهێندۆستەوە دەتوانیت کات و ماندوبون و پارەی زیاتر پاشەکەوت بکەیت لە کڕینەکانت!


چۆن داواکاری بنێرم بۆ کڕینی بەرهەمەکانتان؟
ناردنی داواکاری بۆ کڕینی بەرهەمەکانمان پێویستی بە جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێکی سادە و ئاسان هەیە هەر لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست:

  •  سەرەتا وەک کڕیارێک خۆت تۆمار بکە، ئەویش بە دروستکردنی هەژماری تایبەت بە کڕیار لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست.
  • ئەو بەرهەمانەی کە دەتەوێت هەڵیانبژێرە و بیانخەرە ناو سەبەتەی کڕینەکە و دواتر بەیەک جار داواکاری بنێرە بۆ کڕینی هەموویان.
  •  فۆڕمی تۆمارکردنی ناونیشانەکەت بە ڕاست و دروستی پڕبکەرەوە، پێویستە لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا ژمارەی تەلەفۆنەکەت لەبیر نەکەیت، بۆ ئەوەی داواکاریەکەت بە زوویی بگەیەنین بە دەستت، لە لاکێشەی کۆدی پۆستەدا ئەتوانیت 0 بنووسیت بۆ تێپەڕاندنی.
  • لە هەنگاوی پێش کۆتایی ناردنی داواکاریەکەتدا، دەتوانیت هەر جۆرە تێبینیەکت هەبێت دەربارەی داواکاریەکەت و چۆنێتی بەدەستگەیشتنی لە لاکێشەی تایبەت بە نوسینەکەدا (زانیاری زیاتر)بۆمان بنوسیت.
  • پێویستە ڕازی بیت بە هەموو مەرج و سیاسەتەکانمان.
  • بڕی داواکاریەکەت کەمتر نەبێت لە کەمترین بڕی ڕێگەپێدراو بۆ ناردنی هەر داواکاریەک.
  • پشکنینی کۆتایی بۆ پوختەی داواکاریەکەت بکە.
  • ئەگەر کۆدی داشکاندنی کۆبۆنت هەبوو لە لاکێشەی تایبەت بە خۆیدا تۆماری بکە.
  • لە کۆتایدا کلیک لەسەر تەواوکردنی داواکاری بکە و داواکاریەکەت دەگات بە دەستمان و وەسڵی ئەلیکترۆنی و پوختەی داواکاریەکەت دەبینیت.


چۆن داواکاریەکانی کڕین دەگەیەنن بە دەستم؟
دوای ئەوەی کە لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست بە سەرکەوتوویی داواکاریت بۆمان نارد، ئەوجا ئێمە داواکاریەکەت بۆ ئامادە دەکەین و دەیگەیەنین بۆ ئەو ناونیشانەی کە تۆمارت کردووە لەکاتی ناردنی داواکاریەکەتدا، ئێمە پێش ئەوەی بگەین بە شوێن و ماڵەکەت بە تەلەفۆن پەیوەندیت پێوە دەکەین دواتر داواکاریەکەت تەسلیم دەکەین و بڕە پارەی پێویست وەردەگرین. وە ئەگەر لەیەک کاتدا داواکاریت بۆ بەرهەمی چەند فرۆشیارێک ناردبێت، ئەوا هەریەک لە فرۆشیارەکان بە سەربەخۆیی لای خۆیانەوە داواکاریەکەت بۆ دەنێرن و هەریەکەیان نرخی گەیاندنی تایبەت بە خۆی دەبێت، وە لەپێش ناردنی هەر داواکاریەکدا دەزانیت بەرهەمەکان هی چەند فرۆشیارن و زانیاری تەواوەتیت لەو بارەیەوە لەبەردەست دەبێت.


چۆن وەسڵی کڕینەکانم دەگات بە دەستم؟

لە دوای ناردنی داواکاریەکەت وەسڵێکی ئەلیکترۆنی دەڕوات بۆ دوو شوێن:

  1. ئەو ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنەی کە هەژمارەکەت پێ دروست کردووە.
  2. ناو هەژمارە کڕیارەکەت لە پلاتفۆڕمی داهێندۆست لە بەشی مێژووی داواکاریەکان.
لە سەر پاکێجی داواکاریەکەت کۆی نرخی داواکاری و چەند زانیارییەکی تری لەسەر دەبێت.


لەدوای ئەوەی کە داواکاریم نارد بۆ کڕینی بەرهەمەکانتان، دەرفەتی پەشیمان بوونەوەم لە داواکاریەکەم دەبێت؟
تکایە کڕیاری ئازیز، پێش ناردنی هەر داواکاریەک پێشتر بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ژمارە و جۆری بەرهەمەکان و بڕی پارەکەی بکە. چونکە لە دوای ناردنی داواکاریەکەت و هەڵپەساردن و وەرگرتنی لە لایەن ئێمەوە، ڕاستەوخۆ ئامادەی دەکەین بۆ گەیاندن. لەبەر ئەوە دەرفەتی پەشیمان بوونەوەت نامێنێت.


چۆن چاودێری گەیشتنی داواکاریەکانم بکەم؟
لە بەشی خوارەوەی ماڵپەڕی داهێندۆست کلیک لە شوێنی چاودێری کردنی داواکاری بکە و کۆدی داواکاریەکەت بنووسە و زانیاری تەواوەتی وەردەگریت، وە بۆ دەستکەوتنی کۆدی داواکاریەکەت سەیری وەسڵی داواکاریەکەت بکە.


چۆن دەتوانم لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست پێداچوونەوە بۆ بەرهەمەکانتان بکەم؟
بۆ ئەوەی بتوانیت پێداچوونەوە بۆ بەرهەمەکانمان بکەیت و بۆچوونی خۆتیان لەبارەوە بنووسیت، پێویستە پێشتر بەرهەمەکانت لەسەر پلاتفۆڕمی داهێندۆست لێمان کڕیبێت.


چۆن پەیوەندیتان پێوە بکەم؟
ئەگەر پرسیارێک یان تێبینیەکت هەیە یان ئەگەر لەکاتی بەکارھێنانی خزمەتکوزاریەکەمان گرفتێکت بۆ درووست بووە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت.

  • تێبینی// تکایە پێش ئەوەی پەیوەندیمان پێوە بکەیت، چاوێک بە پلاتفۆڕمەکەماندا بخشێنە لەوانەیە وەڵامی پرسیارەکەت بدۆزیتەوە.

پەیوەندیمان پێوە بکە:

  • لەڕێگەی واتسئەپ: 9647706941901+
  • لەڕێگەی ئیمەیڵ: [email protected]