بانەری سەری سەرەوەی ماڵپەڕ بانەری سەری سەرەوەی ماڵپەڕ بانەری سەری سەرەوەی ماڵپەڕ

لەبری بیرەوەری

(0 پێداچوونەوەکان)
کاتی گەیاندنی خەمڵێنراو: 3 ڕۆژ

بەرهەم لەناوخۆدا


نرخ
IQD4,000.00 /یەک دانە
بڕ
(لە کۆگادا بەردەستە)
کۆی گشتی نرخ
هاوبەشیکردن
ئەو بەرهەمانەی کە زۆرترین فرۆشیان هەبووە

پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن

0 لە 5.0
(0 پێداچوونەوەکان)
هێشتا هیچ پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم بەرهەمە نەکراوە
ووردەکارییەکان

ناونیشان / لەبری بیرەوەری

نوسەر / مەلا بەختیار

بوار / سیاسەت 

زمان/ کوردی

بڵاوکار / ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر

ژمارەی سپاردن / 1685 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان، ساڵی 2020

ڕێکەوت و شوێنی بڵاوکردنەوە / هەرێمی کوردستان، 2020

 جۆری بەرگ / بەرگی ڕەق

قەبارە / 24 - 17 - 4.5 سم

ژمارەی لاپەڕە/ 734

کێش / 985 گرام

ناساندنی زیاتر

حیکمەت محەممەد کەریم ناسراو بە مەلا بەختیار (لەدایکبووی ٢٠ی ئابی ١٩٥٤ لە خانەقین، عێراق) سیاستمەدارێکی کوردە لە باشووری کوردستان و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی چاودێر و گۆڤاری مەدەنییەتە.

ژیان و کاری سیاسی

حیکمەت محەممەد کەریم لە ٢٠ی ئابی ساڵی ١٩٥٤ لەشاری خانەقەین لەدایک بووە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی عێراق. لە ١٠ی حوزەیران ١٩٧٠ پەیوەندی بە کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی کوردستانەوە کردووە، ئەوەش چەند مانگێک دوای دروستبوونی کۆمەڵەکەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، بەڵام بەھۆی بیروباوەڕە چەپگەرایییەکانییەوە ڕووبەڕووگوشار و ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە. - لە ساڵی ١٩٧٥، شان بەشانی زۆرێک لەھەڤاڵانی بەفەرمانی سەرکردایەتی کۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی دەگەڕێتەوە بۆ شاری خانەقین، لەدوای ھەرەسی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٥ لەدەرەنجامی ڕێکەوتننامەی جەزائیر، کە لەنێوان ھەردوو حکوومەتی عێراقی و ئێرانی لە ٦ی ئازار دا واژووکرا. حیکمەت کەریم یەکێک بووە لەوانەی لەلیستی ئەو سەرکردە داواکراوانەی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو، بەڵام ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. دواتر دەبێتە لێپرسراوی تەواوی شانە نھێنییەکانی کۆمەڵە لەناو شارەکاندا، بەشێوەیەکی نھێنی لەنێوان ھەریەک لەشارەکانی بەغدا، کەرکووک، کەلار، سەماوە، دیوانییە، فەلووجە، مووسڵ، سلێمانی و ھەولێر ھاتوچۆی دەکرد، بەمەبەستی پێکھێنانی شانەی چەکداری بۆ بەشداری پێکردنیان لە خەباتی چەکداریدا.


Frequently Bought Products

ئەو بەرهەمانەی کە زۆرترین فرۆشیان هەبووە
هەموو بابەتەکان
فرۆشتنی خێرا
مامەڵەکانی ئەمڕۆ